

پیشانگەی دامەزرێنەرەکان: بەشی یەکەم
٣ /٤ /٢٠٢٥-٢ /١٠ /٢٠٢٥
وردەکاری پیشانگەکە :
بەخێربێن بۆ پیشانگەی دامەزرێنەرەکان : بەشی یەکەم
بە خۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ پیشانگەی دامەزرێنەرەکان: بەشی یەکەم، کە وردەکارییەکی دەگمەن وقوڵ لە کۆمەڵە هونەریە تایبەتەکەی سەرۆک لەتیف رەشید پیشان دەدات، کە لە گەلەری LR نمایشکراوە. ئەم پیشانگەیە وەک پێزانینک بۆ هونەرمەندانی کورد و عەرەب دەنوێنێت ، هەروەها ڕەنگدانەوەی بەها جوانەکان و بیرکردنەوەکانی دکتۆر لەتیف رەشیدە و دیدگای ئەو لە بینینی هونەر و کەلتوور.
پیشانگەی دامەزرێنەرەکان بەهەمەچەشنییەکەی جیادەکرێتەوە، کە کۆکراوەی کاری هونەری هونەرمەندی بەناوبانگ و کاری هونەری تر کە لە بازاڕە گشتەیەکاندا دۆزراونەتەوە. ئەمەش ڕەنگدانەوەی دیدێکی هەڵبژێردراوە کە لەسەر بنەمای هەستی سۆزداری و کاریگەرییە کەسییەکان زیاتر وەک لە ڕەچاوکردنی ماددی یان ناوبانگ.هەندێک لەو بەرهەمانە لە یادەوەریەوە تایبەتەکانەوە سروشیان وەرگرتووە وە هەندێکی تیان لە چەندین گەشت کۆکراونەتەوە، لەهەمان کاتدا زۆربەیان بۆ پشتگیرکردنی بەهەرە تایبەت و سەرکەتووەکان هێنراون.ئەم پیشانگایە نامەیەکی خۆشەویستییە بۆ هونەر، پێزانینێکی قووڵە بۆ ڕەنگەکان وە پێکهاتە و لێهاتوویی و سۆز و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئاهەنگگێڕانە بۆ کەلتوور.
لەکاتی گەڕان لەناو پیشانگەکە، کۆمەڵەیەکی ناوازە لە هونەرمەندی کورد و عێراقی دەبینیتەوە - لە ژن و پیاو، کە بەرهەمەکانیان چیرۆک لەسەر نەریت و شارەکانیان و گەلەکانیان دەگێڕنەوە.
-
لە نهۆمی خوارەوە، لە لۆبی گەلەریەکە کۆمەڵەیەک لە شارەکان نمایش دەکات لە سلێمانیەوە هەتاوەکو بەغدا، هەروەها کۆمەڵیەک لە کاری دەستی کەلتووری هەڵبژێردراو : کورسی فەرشی فارسی کە لە چیرۆکی عەلادینەوە وەرگیراوە ، فەرشێک کە کاری دەستییە و نەخشەی وڵاتی عێڕاق دەنوێنێت،وە مێزێکی کوردی بە دیزاینێکی تایبەت لە هەولێر دروستکراەوە. وە کاتێک دەچنە نهۆمی سەرەوە لەسەر پلیکانەکان ئاگاداری ئەو مووروو هەڵواسراوانە بن کە لە پلیکانەکانەوە دێنە خواری لە داری نەخشێنراو لە فیستیڤاڵی بەرزنجە بۆ میوەکان وەرگیراوە.
-
لە ژووری شوشەیدا، نمایشی نوێژی گەل کە پێکهاتووە لە ۹۹ دەنکۆلەی تەسبیح کەهەڵواسراون . هێمایە بۆ ناوەکانی خودای گەورە لە ئاینی ئیسلامدا، لە خوارەوەیدا بەردەکان پەرش و بڵاو کراون کە بەردی خۆماڵین وە بە هەڕەمەکیانە دانراون هەتاوەکو ڕێگا چۆڵ بکەن بۆ نمایشێکی ناوازە لە گوڵی خەشخاشی سوور ، کە وەک ڕێزلێنانێک بۆ گیانی پاکی ئەوانەی کە ڕۆحیان سپارد، لە ناوەڕاستدا ستوونێک بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆحانەی کە لە دەستچوون وەستاوە کە ئاماژەیە بۆ ئەو بەردانەی لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان جێهێڵڕاون.ئەم بەشە ڕێزگرتنێکە بۆ بەرگەگرتنیان، وە گەواهیدانێکە لەسەر گەلی کورد کە لە سەخترین بارودۆخەکاندا چۆن خۆڕاگر، سەربەرز، بەهێز مانەوە.
-
لە نهۆمی یەکەمدا سەردانکەران بانگهێشت دەکرێن بۆ چێژوەرگرتن لە دیمەنی بەهەشتێک لە گوڵ و دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی سروشتی عێراق و کۆمەڵێک تابلۆی مەجازی کلاسیکی.
-
لە نهۆمی دووەمدا، پیشانگەکە دەگۆردرێت بۆ ئاهەنگێرانێکی بەهێز بە ئافرەتان.دیوارەکان ڕیزکراون بە تابلۆی مۆدێرن و کلاسیک و ئەبستراکتی ژنانی کورد و عەرەب دەنوێنن.
-
لە ژووری پیشانگەی ٤ ، سەرنجدان دەگۆڕێت بۆ بەرهەمە ئەبستراکت و هاوچەرخەکان،ئەمەش جیاوازییەکی ڕوونە لەگەڵ تابلۆ کۆڵاژە تەقڵیدیەکاندا کە لە بەشەکانی تری پیشانگەکە دەبینرێنەوە، لێرەدا میکس میدیا و وێنەکێشان وتابلۆی زەیتی و فرەچەشنی سەلیقەی هونەری سەرۆک لەتیف رەشید وقەدرزانینی بۆ داهێنان ڕەنگ دەداتەوە.
ئەم کۆمەڵەیە زیاتر دەگەیەنێ وەک تەنها لە نمایشکردنی هونەری کوردی و عێڕاقی، گەشتێکی تاکەکەسیە، گێڕانەوەیەکە بۆ چیرۆکێکی بەیەکبەستنێکی قووڵی سەرۆکێک بۆ ووڵات و گەل و مێژووە هاوبەشەکەیان.بانگهێشتنامەیەکە بۆ دۆزینەوەی هونەر، و قووڵبوونەوە لە بەهاکان، ئاهەنگگێڕان بە جوانی و نەرمی کەلتوور.
دووبارە پێشوازیتان لێدەکەین وە هیوا دەخوازین کە کاتێکی خۆش لە پیشانگەی دامەزرێنەرەکان بەسەر بەرن.

کوردی
عەرەبی
ئینگلیزی