
سەردانی قوتابخانەی بەریتانی نێودەوڵەتی بۆ گەلەری د.لەتیف رەشید
بەرواری ١٨/١٠/٢٠٢٦، ڕۆژی یەکشەممە
بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیمان لە قوتابیانی پۆلی حەوتی قوتابخانەی بەڕیتانی نێودەوڵەتی کرد لە گەلەری د. لەتیف رەشید، بۆ بەسەربردنی ڕۆژێکی تایبەت پڕ لە جوانی، ڕەنگ و هونەر
ئەم سەردانە دەرفەتێکی جوان بوو بۆ نزیکبوونەوە لە جیهانی هونەر، بینینی تابلۆکان و ناسین و تێگەیشتنێکی قووڵتر لە زمان و دەربڕینی هونەری، هەروەها ساتێک بۆ هاندانی خەیاڵ، داهێنان و پەرەپێدانی هەستی جوانیناسی لای قوتابیان
سوپاس بۆ سەردانی کردنتان و ئەو کاتە جوانەی کە لەگەڵمان بەسەرتان برد. هیوادارین ئەم ئەزموونە ببێتە یادگارییەکی خۆش و هەنگاوێک بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندیی لەنێوان پەروەردە و هونەردا


سەردانی شازادە بەسمە بۆ گەلەری د. لەتیف رەشید
ڕێکەوتی ٣/١١/٢٠٢٦
ڕۆژی سێشەممە
بە خۆشحاڵییەوە، گەلەریی د. لەتیف رەشید پێشوازی لە شازادەی وڵاتی ئوردن، شازادە بەسمە کچی تەلال، کرد.
.شازادە بەسمە لە سەردانەکەیدا، خۆشحاڵی و سەرسامیی خۆی بە کۆکراوە هونەرییەکەی د. لەتیف رەشید دەربڕی.

